لەقاودرانی یارمەتیی دراڤیی عەرەبستانی سەعوودی بە تاقمی تیرۆریستیی مونافقین
ماڵپەڕێکی جێگیر لە ئەممان بەگێڕانەوە لەژمارێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین، وردە زانیاری هاوپێوەند بەیارمەتییە دراڤییەکانی رژیمی سەعوودی بەو تاقمەی ڕاگەیاندو نووسی: ریاز، سێ تۆن زێڕی بە ئەندامانی تاقمی ڕەشەکوژی مونافقین داوە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس؛ ماڵپەڕی هەواڵی-شیکاریی"ئەلبوابە" لە ئۆردۆن رۆژی سێ شەممە بەداکۆکی سەعوودییەکان لەتاقمی تیرۆریستیی مونافقین، نووسی: ئەو ڕاپۆرە سەلمێنەری ئاستی داکۆکییە دراڤییەکانی ریاز لەو تاقمە ڕەشەکوژەیە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرە، مەسعود خودابەندە یەک لە ئەندامانی پێشووی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین کە بەرپرسایەتی ئیدارەی پرسە ئاسایشییەکانی ئەو تاقمەی لە ئەستۆبووە، لە دیمانە لەگەڵ ئەلبوابەدا وتوویەتی: ساڵی١٩٨٩ ناوبراو و "مەسعود رەجەوی" سەرکردەی ئەوکاتی تاقمی ڕەشەکوژی مونافقین بە ئێسکۆرت کردنی هێزەکانی سەددام، سەرۆک کۆماری لەناوبراوی ئێراق سەردانی عەرەبستانی کردووەو کاتی گەڕانەوە لەو سەفەرە سێ تۆن زێڕ و لانیکەم چوار جانتای هەڵگری سەعاتی رۆلکسیان لەگەڵ خۆیان هێناوە.
ئەو ئەندامەی باڵای پێشووی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین لەو ڕاپۆرەدا وتوویەتی: بەرپرسانی سەعوودی لەناو دەزگەی ئاسایشی"ترکی بن فەیسەڵ ئالی سەعود" سەرۆکی ئەوکاتی دەزگەی هەواڵگریی سەعوودی و "مەلیک عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز" شای پێشووی عەرەبستان ئەو دیاریانەیان داوە بە گرووپی مونافقین .
ناوبراو هەروەها بە ئەلبوابەی وتووە: زێڕ وگشت کاڵا گرانباییەکان بەواسیتەی بازرگانانێک لە بازڕی ڕەشی"ئەممان"ی پایتەختی ئۆردۆن دەفرۆشران کە لەگەڵ ئالی سەعووددا لەپەیوەندیدابوون و پارەکەش، دەگوێزرایەوە نێو حیسابی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی مونافقین لە بانکەکانی دەرەوەی لێواری.
عەرەبستان لەساڵانی رابردوودا هەردەم لەلاگرانی گرووپە تیرۆریستییەکان لەناوچەدا بۆ وێنە داعش بووەو ئێستاش خەریکی پڕچەک کردن و مەشق کردن بەوانە.
تاقمی تیرۆریستیی مونافقین لەدەسپێکی شۆڕشی ئیسلامییەوە تائێستا لە هەوڵی جیاجیای تیرۆریستی زیاتر لە١٧هەزار شارومەندی ئێرانی تیرۆر کردووە.