ئه‌یلوول 22, 2018 07:24 Asia/Tehran
  • عەرەبستان ناوچە ئاوەدانەکانی یەمەنی بۆردومان کرد

عەرەبستانی سەعودی لە درێژەی تاوانکارییەکانی لە یەمەن رۆژی هەینی چەند جار ناوچە ئاوەدانەکانی پارێزگای سەعدە لەباکوری ئەو وڵاتەی دایە بەرپەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی خۆی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەری ئیرنا، جارێ لەبارەی ڕادەی خەسار و زیانی شیمانەیی ئەو پەلامارانە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەکراوەتەوە.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لە مارسی٢٠١٥وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاترلە چاردە هەزار کەس و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی  و ئاوارەبوونی بە ملوێنان کەسی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی بەرچاوی خۆراک، دەواو دەرمان کردووە.

 

سەرپەیڤ