ئه‌یلوول 22, 2018 10:09 Asia/Tehran
  • چاودێری مافی مرۆڤ: عەرەبستان تەگەرە دەخاتە بەردەم ڕەوتی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی تاوانە جەنگییەکان لە یەمەن

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، عەرەبستانی سەعوودی تەگەرە دەخاتە بەردەم ڕەوتی لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ تاوانە جەنگییەکانی یەمەن.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم، چاودێری مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، سەعوودییەکان لەهەوڵدان هەتا ئەو لێکۆڵینەوانە ڕابگرن.

کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم بەینە لێکٶڵینەوەیان دەس پێ کرد بەمەبەستی تاووتوێی تاوانە ڕووداوەکان لە یەمەندا.

کارناسانی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ٢٨ی ئاگۆست لە ڕاپۆرێکی٤١ لاپەڕیی بەئاشکراو ڕاستەوخۆ رژیمی سەعوودیا، ئیمارات و بەکرێگیراوانی ئەوانی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی لە یەمەن تۆمەتبار کرد.

وڵاتانی ئوروپایی و کەنادا لەم دواییەدا بەدانی پێشنیارێک بە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان، خوازیاری درێژکرانەوەی یەکساڵانی ئەو لێکۆڵێنەوانە بوون. بەڵام عەرەبستان بە وەپێش خستنی تونس بەنوێنەرایەتی وڵاتانی عەرەب، بڕیارنامەیەکی پێشنیارکردووە کە تێیدا هیچ ئاماژەیەک نەکراوە بە درێژکرانەوەی ماوەی لێکۆڵێنەوەکان.

سەرپەیڤ