پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعوودی بۆسەر پارێزگەی حودەیدەی یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سعودی ناوچەگەلێکیان لە پارێزگەی حودەیدەی یەمەن، بوردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژِ یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر، بە پێی ڕاگەیاندنی میدیاکانی یەمەنی، لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییە کانی سعودی بۆسەر پارێزگەی حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن، زومارێک خەڵکی سیڤیل کوژران و بریندار بوون .
سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەنیش لە وڵامی پەلاماری سعودییەکان، دە بەکرێگیراوی سەر بە ڕژێمی سعودیان لە پارێزگەی بەیزای ناوەندی یەمەن، کوشت.
هێزی یەمەنی هەروەها سێ نەفەر هەڵگری سعودییەکانیان لە دەریهێمی لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی پارێزگەی حودەیدە تێک شکاند .
هەرلەم حاڵەدا، بنکەی چەکدارانی سعودی لە ناوچە سنوورییەکان کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی هێزی یەمەنی .
بەپێی هەواڵێکی دیکە ، بەندەری "عەدەن" لە باشووری یەمەن، شەوی یەکشەممە گۆڕەپانی خۆپیشاندانی بەربڵاو بە دژی دەستدرێژکاری عەرەبستان و ئیمارات بوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی عەدەن بە بەرزکردنەوەی دروشمی دژی ڕیاز و ئەبووزەبی، پەلاماری هاوپەیمانی بە دەستدرێزکاری ئاشکرا بۆ سەر یەمەن زانی و پێداگرییان کرد هاوپەیمانیی دەستدرێژکار بەرپرسی ئاژاوە و بشێوی ڕەوشی ئابووری، ژیان و ئاڵۆزی لە ناوچەکانی باشووری یەمەنە.
عەرەبستان وئیمارات لە١٣ی ژۆئەنەوە پەلاماری بەرفراوانیان بۆ داگیرکردنی بەندەری حودەیدە، لەڕۆژاوای یەمەن دەس پێ کردووە بەڵام تائێستا سەرکەوتوو نەبوون. بەندەری حودەیدە، سەرەکیترین ڕێگای ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ یەمەنە.