پێگەو بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودیایی لە "لەحج" و"الضالع" لەژێر ئاگری هێزە یەمەنیەکان دا
سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەو پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودیایان لەناوچەی "السحی" هەڵکەوتوو لە پارێزگای "لەحج"ی باشووری یەمەن بەتۆپ و هاوەن کردە ئامانج .
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، بنکەو پێگەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە بەرەی "نقیل الخشبە"ی سەر بە پارێزگای ئەلزالع لەباشووری یەمەنیش کەوتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی هێزە یەمەنییەکان.
لەهەڵمەتی هێزە یەمەنییەکان بۆسەر پارێزگای "عەسیرە"ی عەرەبستانیش ژمارێک لەبەکرێگیراوانی سەعوودی کورژان.
لەهەمان کاتدا، میدیا سەعوودییەکان ڕایانگەیاند، سێ کەس لە چەکدارانی سوپای ئەو وڵاتە لەبەرە سنوریەکان بەدەست هێزە یەمەنییەکان کوژراون و ژمارێکی دیکەشیان بریندار بوون.
عەرەبستان بەپاڵشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە، لەمارسی٢٠١٥وە بەئامانجی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن بۆسەر دەسەڵات، هێرشی کردۆتە سەر یەمەن و هاوکات ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە.
شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار یەمەنی و برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.