پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی سعوودیایی بۆسەر پارێزگەکانی حەجەو سەعدەی یەمەن
فڕۆکەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعوودیایی چەندین جار پارێزگەی حەجەیان لە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن و پارێزگەی سەعدە لەباکووری ئەو وڵاتەیان دایەبەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنی وتی : فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە سەرکردەیی سعودی ، دەجار بنکەی سەربازی و ناسەربازی لەشارەکانی حەرەز ، عەبەس و مەستەبا لە پارێزگەی حەجەیان بوردومان کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگەی سەعدەش فڕۆکە دەستدرێژکارەکانی سعودی شەش جار پەلاماریان کردەسەر ناوچە جۆربەجۆرەکان لە شاری باقم و سێ جار شاری ڕازح لە ڕۆژاوای ئەم پارێزگەیەیان داوەتە بەر پەلامار.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.