کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی لوبنان بەرامبەر بانگەشەکانی نەتانیاهۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i349939-کاردانەوەی_وەزیری_دەرەوەی_لوبنان_بەرامبەر_بانگەشەکانی_نەتانیاهۆ
وەزیری دەرەوەی لوبنان لەکاردانەوە بەرامبەر بانگەشە نوێ کەی بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بەدژی ئەو وڵاتە لە تویتەرەکەی دا نووسی: ئیسرائیل جارێکی تر بۆ پاساودانی دەستدرێژکاریەکانی بەبیانووی جۆربەجۆرو لە تریبوونێکی نێودەوڵەتی بۆ پێشێلی سەروەری وڵاتان کەڵکی نارەوا وەردەگرێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 28, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وەزیری دەرەوەی لوبنان بەرامبەر بانگەشەکانی نەتانیاهۆ

وەزیری دەرەوەی لوبنان لەکاردانەوە بەرامبەر بانگەشە نوێ کەی بنیامین نتانیاهوی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بەدژی ئەو وڵاتە لە تویتەرەکەی دا نووسی: ئیسرائیل جارێکی تر بۆ پاساودانی دەستدرێژکاریەکانی بەبیانووی جۆربەجۆرو لە تریبوونێکی نێودەوڵەتی بۆ پێشێلی سەروەری وڵاتان کەڵکی نارەوا وەردەگرێ.

بنیامین نتانیاهو  شەوی هەینی لە وتاردانی دا لە حەفتا و حەوتەمین  کۆبوونەوەی کۆگەی  گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدیعای کرد ئەم رژێمە  هۆگەلێکی هەیە کە نیشان دەدات ، خۆڕاگری مووشەکەکانی  لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی لوبنان لەوان فڕگەی بەیرووت  و دەورووبەری  لە یاریگەیەک و لە گەڕەکی ئەوزاعی ، شاردوەتەوە.

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی  لەشەڕی سی و سێ ڕۆژەی 2006  لەگەڵ هێزی حیزبوڵڵای لوبنان ، بە تەحەمول کردنی زیان و خەساری قورس، کشایەوە.