ئه‌یلوول 30, 2018 16:48 Asia/Tehran
  • عەزیز ڕاشد: بە هۆی پەلاماری مووشەکی یەمەنییەکان، فڕین لە فڕگەی دوبەی ، بەرەوڕووی کێشە بووەوە

عەزیز ڕاشد جێگری وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: پەلاماری ئاسمانیی هێزی خۆڕاگری ئەم وڵاتە بۆسەر فڕگەی نێودەوڵەتی دوبەی ، بووەتە هۆی گێرەوکێشە لە فڕینی ئەم فڕۆکەخانەیە .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەناڵی مەسیرە ڕایگەیاند : یەکەی  فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی ئەم وڵاتە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە  بەفڕوکەیەکی بێ فڕوکەوان لە چەشنی سەمادی سێ ، فڕگەی نێودەوڵەتی دوبەی  داوەتە بەر پەلامار.

مەسیرە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکەی  فڕۆکەبێ فرۆکەوانەکانی یەمەن وتیشی: ئەم  فڕۆکە یەمەنییە دوای تێپەڕکردنی  مەودایەکی  یەک هەزار و دووسەدکیلومەتری، فڕگەی دوبەیان داوەتە بەر پەلامار.

عەزیز ڕاشد  جێگری وتەبێژی  هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: ئەم پەلامارە  لە وڵامی پەرەی دەستدرێژکاری هاوپەیمانی سعودی بە دژی بەرەی لێوارەی ڕۆژاوایی ئەنجام بووە.

یەکەی پەهپادیی یەمەن، بیست و شەشەمی ژووئیەش بە پەهپادی سەمادی سێ، فڕگەی نێودەوڵەتی ئەبووزبەبیان داوەتەبەر پەلامار.

ئیمارات لە تەنیشت  عەرەبستان لە مارسی ساڵی 2016 ەوە لە پێناو هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە  یارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا و بەبیانووی گەڕاندنەوەی سەرۆکی دەست لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە بۆسەر دەسەڵات دەستیان دایە پەلاماری بەربڵاو بە دژی یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە .

شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانیان لە یەمەن تائێستا کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان کەس و ئاوارە بونی بەملوێنان یەمەنی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ