پێکهاتنی " بزووتنەوەی بەسیجی نیشتمانی " لە عەرەبستان
مەزروق مەشعان ئەلعەتیبی " نووسەری بەناو بانگی سەعوودی باسی کرد لە پێکهاتنی بەرەیەکی نوێ نەیارانی ڕژیمی دەسەڵاتداری عەرەبستان بە ناوی بزووتنەوەی بەسیجی نیشتمانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئیرنا " مەرزوق مەشعان ئەلعەتیبی " لە بەیاننامەیکدا ڕوو لە خەڵک و لە پەیجی توئیتری خۆیدا بڵاوی کردەوە و نووسی : ڕژیمی ئالی خەلیفە بە سووکایەتی کردن بە خەڵکی خۆی ئەوانی هەژارتر کردووە و سەبارەت بە داهاتووی ئەوان کەمتەرخەمە . ناوبراو وێڕای ئاماژە بە تەشەنای گەندەڵی لە نێوان حاکمانی ئالی سەعوود جەختی کرد موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان خەڵک سەرکوت دەکات و ئەو بەرزترین مەترسی بو وڵاتە . ئەلعوتەیبی لە بەیاننامەکەی خویدا وێڕای ئاماژە بە بوونی دەیان زیندانی بیروڕایی لە عەرەبستان وتیشی : زیندانی بوونی ئەو کەسانە تەنیا بە هۆی ئەوە بووە کە خوازیاری کۆتایی دان بە هەڵاواردن و هەڵوەشانەوەی نادادگەری بووە . لە یەک ساڵی ڕابردوودا بە تایبەت دوای دانانی موحەمەد بن سەلمان وەک وەلیعەهدی عەرەبستان کە سیاسەتەکانی ئەمریکا و ڕژیمی ئیسرائیل لەناوچە پێی و شوێن دەگرێ دەیان کەس لە بازەرگانان ، مامۆستایانی ئایینی ؛ شازاەکان زانایان؛ شاعرەکان ؛مامۆستایانی زانکوەکان و الاکانی مەدەنی بە تایبەت ژومارێک لە ژنانی ئەو و.ڵاتە قوڵبەست کراون و ڕەوانەی زیندان کراون .