تشرینی یه‌که‌م 05, 2018 17:31 Asia/Tehran
  • تەقە و دەسڕێژی پاسەڤانانی  عەرەبستان  لەکۆبوونەوەی کرێکارانی وەزاڵەھاتوو

پۆلیسی عەرەبستان بە سەدان کەس لە کارگەران وکارمەندانی کۆمپانیەکی نەوتی لە شاری " زەهران " لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە نەدانی موچەی خۆیان ، خوپێشاندان ومانیان گرتبوو، تەقەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی جومعەی کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ، کارمەندان وکارگەرانی کۆمپانیای " ئەزمیل" سەربە کۆمپانیای نەوتی " ئارامکو" ی عەرەبستان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە دواکەوتنی فرەتر لە شەش مانگ لە دانی موچەی زۆیان خۆپێشانداناین کرد کە پۆلیسی عەرەبستان بە پەلامار بۆسەریان ، تەقەی کردلە کارمەندان وکارگەرەکانی ئەم کۆمپانیایە. کاربەرەکانی فەزای مەجازی لە توئیتر بە وەڕێ خستنی هەشتگ " کۆمپانیای ئەزمیل دانی موچەی کارمەندانی وەدرەنگ خستووە ، ڕایگەیاند : عەرەبستان بۆ شەڕ لەدژی یەمەن ملیاران دوڵارخەرج دەکات، بەڵام ناتوانێ موچەی کارگەرەکانی لەسەرکاتی خۆی بدات. عەرەبستان لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماری کردەسەر یەمەن، کارناسان لەسەر ئەو باوەڕەن کە لە گەشبینانەترین حاڵەت دا ، هەڕڕۆژ شەڕ لە یەمەن بۆ ڕژێمی ئالی سەعود ، ٢٠٠ ملیۆن دوڵارخەرجی هەیە . شەڕی عەرەبستان لە دژی خەڵکی یەمەن هەتا ئێستاکە دەیان هەزار کوژراوو برینداری لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ