خۆپێشاندنی بەربڵاوی خەڵکی یەمەن لە دژی هاوپەیمانی سەعودی
هەزاران یەمەنی لە سێهەمین ڕۆژی بەردەوام بە بەڕێوە بردنی خۆپێشاندانی بەربڵاو، هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی ودەوڵەتی دەستنیای بە بەرپرسیی دۆخی ئابووری شڵە ژاو لە یەمەن زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلمینار، هەزاران کەس لە خیڵکی یەمەن ڕۆژی هەینی بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام بە ئامادەبوون لە ناو شەقامەکانی پارێزگەی تەعیز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن ، ناڕەزایەتیان دەربڕی بە دۆخی نالەباری ئابووری ئەم وڵاتە و بەهەڵدانی دروشم گەلێک ڕایانگەیاند : هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی ودەوڵەتی دەس نیای کە هەموو ژێر خانەکانی ئەم وڵاتەی لەناوبردووە بەرپرسیی دۆخی ئابووری نالەباری یەمەنن. خۆپێشاندەرانی یەمەنی پلاگاردگەلیکیان لەدەس دابوو کە دروشمی دژە سەعودی وبەرەو چەقبەستووی کێشانی دۆخی ئابووری لەیەمەن وقەیراناوی بوونی دۆخی خەڵکی ئەم وڵاتەیان هەڵگرتبوو. عەرەبستان لە مارسی ٢٠١٥ لە چوارچیوەی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی وبە یارمەتی وچرا سەوزی ئەمریکا ، پەلامارە بەربڵاوەکان لەدژی یەمەن ، هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەسپێکرد هەتا بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسوور هادی " سەرۆک کۆماری لەسەرکار لابراوی ئەم وڵاتە لە دەسەڵات، بە مەبەست وئامانجە زیدەخوازیەکانی سیاسی خۆی بگات. دەسدرێژی سەعودیەکان بۆسەر یەمەن هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژرانی فرەترلە چواردە هەزار یەمەنی بێ تاوان، برینداربوونی دەیان هەزار کەس ، ئاوارە بوونی ملیۆنان یەمەنی وکاول بوونی ئەم وڵاتە.