تەقاندنی موشەکی زلزالی یەک ی یەمەن بەرەو کۆبوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعودی لە نەجران
هێزەکانی سوپای یەمەن وئەنساروڵڵا موشەکیکی زلزالی یەکیان بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی دەسدرێژکارانی سەعودی لە نەجران لە باشووری عەرەبستان هاویشت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ، یەکەی سوپای یەمەن وئەنساروڵڵا لە وەڵام بە درێژەی جەنایەتەکانی هاوپەیمانی سەعودی ، ئەمرۆ شەممە ئەم موشەکە بالستیکەیان بەرەو بنکەی سەربازان لە ناوچەی ئەلجاشر لە نەجران تەقاند . سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن بەیانی ئەمڕۆژیش ، دوو موشەکی بالستیکی خۆماڵیان لە جۆری "زلزالی یەک" بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی سەعودی لە جیزان لە باشووری عەرەبستان تەقاند . هەرلەم حاڵەدا ، هێزەکانی سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن پێشڕەوی بەکرێگیروانی سەعودیان بەرەو ناوچەی عیدە لە " حریبی نۆیە" لە ڕٶژئاوای پارێزگەی " ماریب" یان ناکارامە هێشتەوە وژمارەیەک لەوانیان کوشتن وبرینداریان کردن. هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها بڕێک لە بنکەی بەکرێگیراوانی سەعودیان لە " ئەلتباب ئەلسود" لە بەرەی نۆیەمیان دایە بەر هەڵمەتی دەسدرێژکارانە وزیانی بەربڵاوی گیانی وماڵیان لییان دا. لە شاری سرواح یش دوو ترومۆبیلی بەکرێگیراوان لە ناوچەی " ئەلمخدرە" لەلایەن هێزەکانی یەمەنی تەقێندرایەوە وبڕێک لە سەرنشینەکانی کوژران ویابرینداربوون. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن لە مارسی ٢٠١٥ هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژرانی فرەترە لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزارکەس وئاوارە بوونی ملیۆنان یەمەنی. ڕژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتا ئێستاکە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە مەبەست وئامانجەکانیان لەم وڵاتە " بەدەسەڵات گەیاندنی دەستنیاکانیان " بگەن.