ئوپڕاسیونی هاوبەشی فڕۆکەی بێ سەرنشین و تۆپخانەیی یەمەن لە لێواری ڕۆژئاوایی
یەکەکانی فڕۆکەی بێ سەرنشین و توپخانەیی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە ئوپڕاسیونێکی هاوبەشدا بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی و بەکرێگیراوانی ئەوانیان لە لێوارەکانی ڕۆژئاوایی کردە ئامانج .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئەلعالەم لەو ئوپڕاسیونەدا ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لە باکووری ئەلنخیلە لە حودەیدەیان کردە ئامانج کە بە هِۆەوە ژومارێک لەو هێزگەلە کوژران یان بریندار بوون و خەسارێکی زۆر درا لە کەرەستەکانی ئەوان . سەرچاوەیەکی ئاگاداری سەربازی وتی یەکەکانی مووشەکی ئەرتەشی یەمەنیش بنکەی دەسدرێژکارانی یەعوودیان لە باشووری ڕوژئاوای ئەلدریهمی لە حودیدەیان دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی تێکشانی تڕوموبیلێکی زرەیی و بوڵدزێرێکی سەربازی و ژومارێک لە هێزەکانی هاوپەیمانی سەعوودی کوژران و بریندار بوون . بەدوای تەقینەوەی بومبێک لە ڕوژهەڵاتی ئەلتەحیتا لە لێواری ڕوژئاوایی یەمەنیش ژومارێک لە بەرکرێگیراوانی سەعوودی کوژران و یان بریندار بوون . ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکان دوو ئوپڕاسیونی سەربازی دیکەیان دژی بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە مەقبنە هەڵکەوتوو لە پارێزگای ڕوژئاوایی یەمەنیان ئەنجام دا .