تشرینی یه‌که‌م 09, 2018 18:29 Asia/Tehran
  • کوژران وبرینداربوونی دوازدە یەمەنی لە پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بۆسەریەمەن

فڕٶکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی بە پەلامارکردنە سەر ئەلجبانە " لە گردوپەڕی پارێزگەی حودەیدە پێنج یەمەنیان کوشت ولە پەلاماری موشەکی وتوپخانەیی بۆ سەر ناوچە سنووریەکانی یەمەن ، یەمەنیکی تریان کوشت وشەش کەسی تریشتان بریندارکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕٶژی سێشەممەی ئەلعالەم بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری یەمەنی سبا، فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودی بەشی" بەرع" ومەزرایەکیان لە بەشی " ئەلمراوعە" لە گردوپەڕی پاڕێزگەی حودەیدەیان دایە بەر پەلاماری خۆیان . هەروەها لە پەلاماری موشەکی وتوپخانەیی دەسدرێژکارانی سەعودی بۆسەرگوندەکانی ناوچەی سنووری" شدا "لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن کەسێکی سیڤێل بریندار بوو. دەسدرێژکارانی وسەعودی لە پەلاماریکی تر بۆ سەر گوندەکانی ڕازح لە پاڕێزگەی سەعدە زیان وخەسار گەلیکیان لە داراییەکانی شارومەندان گەیاند. لە پارێزگەی ماریب یش فڕۆکە شەڕکەرەکانی سعودی ناوچەی" وادی ئەلزیق" یان لە بەشی سەرواح دایە بەر دەسڕێژ. هەرلەم حاڵەدا، هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن بە پەلامار کردنە سەر بنکە وبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی لە باشووری ئەلتحیتا لە پاڕێزگەی حودەیدە چەند کەس لەوانیان کوشت وچەند کەسی تریشیان بریندار کرد. عەرەبستان لە مارسی ٢٠١٥ لە چوارچیوەی هاوپەیمانی لەچەند وڵاتی عەرەبی وبە یارمەتی وچرا سەوزی ئەمریکا و بە بیانووی گەڕاندنەوەی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی " سەرۆک کۆماری لەسەرکار لابراوی ئەم وڵاتە بۆ دەسەڵات ، پەلاماری بەربڵاویان لەدژی یەمەن دەسپێکرد. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لەیەمەن هەتا ئێستاکە بووە هۆی کوژرانی فرەترلە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی .

سەرپەیڤ