تشرینی یه‌که‌م 10, 2018 20:25 Asia/Tehran
  • کەوتنە خواری دوو فڕۆکەی سیخوڕی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی لە جیزان

بەرگری ئاسمانی سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن دوو فڕۆکەی سیخوڕی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودیان لە جیزان لە باشووری عەرەبستان خستە خوارێ .

ماڵپەڕی مێرئاتی جەزیرە،  نووسی  :  سەرچاوەیەکی سەربازی لە ناوەندی بەرگری ئاسمانی یەمەن ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند  دوو فڕۆکەی سیخوڕی  هێزی دەستدرێژکار لە ناوچەی جەبەل شەبەکە لە جیزان سەرنخون کراون.

هەرلەم حاڵەدا  یەکەی توپخانەی  سوپای یەمەن ناوەندی  کۆبوونەوەی  ئەندامانی سعودییان لە ڕۆژهەڵاتی دود لە قەتاعی  جیزان بوردومان کرد  . 

هەروەها لەبەر پەلاماری سوپا و هێزی جەماوەریی یەمەن بۆسە بنکەی  سەربازی دەستدرێژکارانی سعودی لە نەجران و عەسیر، ژومارێک ئەندامی سوپای سعودی  و هێزی هاوپەمانی کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە لەبەر پەلاماری  دەستدرێژکارانی سعودی بۆسەر ناوچەی  بەرکان لەشاری سنووری ڕازح لە پارێزگەی سەعدە شارومەندێکی یەمەنی کوژرا.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتووی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.  ئینجا لە بەرامبەردا سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە تۆڵەی ئەو ھێزشانەی دەست درێژکارانی عەرەبستان بنکەو بارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی دەدەنە بەر ھەڵمەت و پەلاماری خۆیان .

 

سەرپەیڤ