جەنایەتی نوێی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە یەمەن؛ بۆردومانی نەخۆشخانەی «الدریهمی»
وەزارەتی تەندرووستیی یەمەن شەوی هەینی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەی «الدریهمی» لە باشووری حودەیدە، هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن لە لایەن دەسدرێژکارانی سەعوودییەوە بۆردومان کراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی تەندرووستیی یەمەن ڕایگەیاند؛ فڕۆکە جەنگییەکان و پاپۆڕەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکار لە ئاسمان و دەریاوە ئەو نەخۆشخانەیان بۆردومان کرد کە بووە هۆی بە تەواو ڕووخانی ئەو نەخۆشخانەیە.
وەزارەتی تەندرووستییی یەمەن رایگەیاند؛ ئێستاکە هەژماری کوژراو و بریندارانی ئەو پەلامارە لە بەردەستدا نییە، لەبەر ئەوەی کە هێزەکانی دردەسدرێژکار پێش بە نزیک بوونەوەی ئۆتۆمبیلەکانی فریاگوزار بەو شوێنە بۆردومان کراوە دەگرن.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی پێنجشەممە ٢ی ئاگوستیش نەخۆشخانەی "الثورە"ی شاری حودەیدەیان بۆردومان کرد. لەو جەنایەتەدا لانیکەم ٦٠ شاروومەندی یەمەنی کوژران و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوون.
هاوپەیمانیی دەسدرێژکار بە سەرکردایەتیی عەرەبستان و ئیمارات لە ١٣ی ژوەنەوە وێرای وشدارە نێودەوڵەتییەکان لە حاند نالەبار بوونی باروودۆخی مرۆیی، پەلامارێکی بەربڵاویان بۆ داگیر کردنی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەست پێ کردووە کە تا ئێستا بەرەوڕوویی خۆڕاگریی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی ئەم وڵاتە بۆتەوە.
حودەیدە دووەم بەندەری گەورەی یەمەن لە زەریای سوور، تەنیا ڕێگای پێوەندیی دەریایی خەڵکی گەمارۆدراوی ئەم وڵاتە لەگەڵ جیهانی دەرەوە و هەروەها تەنیا بوارگەی گەیشتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بە یەمەنە
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.