تشرینی یه‌که‌م 13, 2018 16:40 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر پاسی هەڵگری ئاوارە یەمەنییەکان، لانیکەم پانزە کوژراوی لێکەوتەوە

فڕۆکە دەسدرێژکارە سەعودیەکان دوو پاسی هەڵگری ئاوارە یەمەنییەکانیان لە "جەبەل ڕەئس" لە پارێزگای حودەیدە بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە، پانزە کەس کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا بۆسەر پاسگەی هەڵگری ئاوارە یەمەنییەکان زیاتر لە بیست کەسی سیڤیلیش بریندار بوون.

پەلامارەکەی ئەوەندە قورس بووە کە سەرچاوە میدیاییەکان باس لە ئەگەری چوونەسەری ژماری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەکەن.

لەهەمان کاتدا، بەهۆی تێکهەڵچوونی نێوان بەکرێگیراوانی سەعودی و هێزە یەمەنییەکان لە باشوری حودەیدە، یەکێک لە فەرماندەرانی بەکرێگیراوانی سەعوودی بەسەختی بریندار بوو.

لەناوچەی "ئەلدوهەیمی" لە لێوارە رۆژاواییەکانیش ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعودی بەدەست هێزە یەمەنییەکان کوژران و یان بریندار بوون.

یەکەی ئەندازیاریی هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن بەتەقاندنەوەی دوو بۆمب لەناوچەی "ئەلموخەدەرە" لە"سەراوح"ی سەربە پارێزگای مەئریبی یەمەن، ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆشی بەکرێگیراوانی سەعوودیای تێکشکاند.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ