پەردەلادانی ئەنساروڵڵای یەمەن لە مینی دەریایی "میرساد "
پیشەسازی سەربازیی سوپای یەمەن بۆ یەکەم جار لە مینی دەریایی چێکراوی ئەم وڵاتە بە ناوی مێرساد، پەردەی لادا .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا، مینی دەریایی بۆ وەبەرپەلاماردانی گەمییەکان و بەلەمەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی لە لێوارەکانی یەمەن و بەندەری مەخا، کەڵکی لێ وەردەگیردرێ.
هێزی بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمە لایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ.
بەپێی هەواڵێکی تر ، هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بە پەلامارکردنەسەر بنکەی دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سعودی لە ناوچەی حەیس، لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن، خەساری گیانی و ماڵی زۆری لەوان داوە.
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها بە پەلامارکردنەسەر بنکەی چەکدارانی سعودی و بەکرێگیراوانیان لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی جەبەل نار لە جیزان، ژمارێک لەوانیان کوشت و بریندار کرد و ژومارێکی زۆر کەرەستەی سەربازی، دەستیان گرت بەسەر چەک و کەرەستەی دەستدرێژکاران.