هاوێژرانی دوو مووشەکی بالستیکی یەمەن بۆسەر بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە مارب
هێزی سوپا و ئەنساروڵڵای یەمەن بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە دوو مووشەکی بالستیکی بەدری یەکیان نابە بنکەی دەستدرێژکارانی سعودی لە پارێزگەی مارب لە ناوەڕاستی یەمەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ژوماری کوژراوانی ئەگەریی ئەم پەلامارە مووشەکییە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام سەرچاوەیەکی یەمەنی ڕایگەیاند: ئەم مووشەکانە ڕاست لە ئامانجەکان کەوتوون.
یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەی جەماوەری یەمەن شەوی یەکشەممەش هاوکات چوار مووشەکی بالستیکیان نابە بنکەی چەکدارانی سعودی لە نەجران و عەسیر لە باشووری عەرەبستان.
دەسەڵاتی بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری بایکۆتی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن چەکدارانی سعودی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرەدەستێنێ.
هەرلەم حاڵەدا ، سەرچاوەکانی یەمەنی ڕایانگەیاند : سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ئوتوموبیلێکی زرێێی چەکدارانی سعودییان لە نەجران تێک شکاند.