تشرینی یه‌که‌م 18, 2018 16:11 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی  دانیشتووانی پارێزگای  ئەلمێهرەی یەمەن لە ناڕەزایەتی بە دەسدرێژکارانی سەعوودیا

دانیشتووانی پارێزگای ئەلمێهرە لە ڕوژهەڵاتی یەمەن ،بە سازدانی خۆپیشاندان جەختیان کرد لەسەر چوونەدەری سەربازانی داگیرکاری هاوپەیمانی سەعوودی لەو پارێزگایە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس  بە وتەی  سەرچاوە ئاگادارە خۆجێییەکان ، خۆپیشاندەران  دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو  "چوارشەمە  " لە سەرانسەری شەقامەکانی شاری ئەلغەیزە  ناوەندی  پارێزگای ئەلمیهرە  ئامادە بوون  و خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی هاوپەیمانی  سەعوودی لە پارێزگاکەیان بوون . خۆپیشاندەران بەبەرز کردنەوەی دروشمگەلێک ؛ " مەلیک سەلمان "  شای عەرەبستانیان بە پاوانخواز وەسف کرد و خوازیاری  چوونەدەری هێزە سەعوودیەکان لە ئەلمیهرە بوون . لە هەمان حاڵدا خۆپیشاندەران  بانگەشەکانی عەرەبستان لە مەڕ ڕزگارکردنی سەدان بنەماڵە لە ئەلمیهرەیان  وەدرۆ خستەوە و ڕایانگەیاند  کە هاوپەیمانی سەعوودی  تەنانەت  پێشی گرتووە بە گەییشتنی فریاگوزاری بۆ دانیشتووانی  ئەو پارێزگایە . ناڕازیان   هەروەها  هەڕەشەیان کرد  کردەوەکانی خۆیان  بۆ دەر کردنی هەموو سەربازانی هاوپەیمانی سەعوودی لە باشووری یەمەن توندتر دەکەنەوە .  سەربازانی  هاوپەیمانی سەعوودی لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو ، هێزەکان و کەرەستەکانی سەربازی خۆیان  بە بیانووی خەبات بە دژی قاچاغ گەیاندە پارێزگای  ئەلمێهرە .خۆپیشانداتی جەماوەری  لەو پارێزگایە دژی  ئامادە بوونی سەربازیی عەرەبستانی هەروا درێژەی هەیە بەڵام  ڕیاز هیچ سەرەنجێک  بە داخوازیی شاروومەندانی یەمەنی  دانیشتووی  پارێزگای ئەلمیهرە نادا . عەرەبستان بە لاگریی ئەمریکا ئیمارات  و چەند وڵاتی دیکە  لە مارسی 2015 بە بیانووی  گەڕاندنەوەی عەبد ڕەبە مەنسوور هادی  سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن پەلاماری کردووەتە سەر ئەو وڵاتە ، شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژران وبریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی  .

سەرپەیڤ