تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 14:46 Asia/Tehran
  • جەنایەتی سەعوودییەکان لە یەمەن؛ کوژران و بریندار بوونی ١٠ شاروومەند

لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر پارێزگاکانی «الحدیده» و «حجه»، ١٠ شاروومەندی یەمەنی کوژران و یان بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی یەمەن (سبأ نت)، ژێدەرێکی ئاسایشیی لەم بارەوە وتی؛ لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر دوکانی فرۆشەری گازی شلەک لە شاری "حالی" لە پارێزگای حودەیدە، یەک کەس کوژراو و چوار کەس بریندار بوون.

هەروەها ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیش لە شاری "عبس" لە پارێزگای حجە" هەڵکەوتوو لە رۆژاوای یەمەن وەبەر بۆدرومانی فڕۆکە جەگییەکانی سەعوودی کەوت کە بە هۆیەوە چوار سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکە گیانیان لە دەست دا و یەک کەسیش بریندار بوون.

ژێدەرە مەیدانییەکان هەروەها ڕایانگەیاند ؛ تۆپخانەی سوپای سەعوودی گوندەکانی شاری سەرسنووریی "شدا"ی بۆردومان کردووە کە ئەو بۆردومانە  بووە هۆی چۆڵ کرانی ئەو گوندانە و ئاوارە و هەڵوەدا بوونی دانیشتوانیان.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.

 

سەرپەیڤ