هاوێژرانی مووشەکی بالێستیک ی یەمەن بۆ سەر پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە "عەسیر"
سوپا و لیژنەکانی جەماوەری ئەمڕۆ(سێشەممە) مووشەکێکی "بەدری ١" گرتە بنکەی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی سەعوودی لە "عەسیر" ی عەرەبستان .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی سێشەممەی هەواڵدەری فارس بە گێرانەوە لە ماڵپەری "ئەنسارۆڵڵا"، ئەم مووشەکە یەمەنییە لە بنکەو مەتەرێزی بەکرێگیراوانی سەعوودی کەوت و زەرەو زیانی زۆری داوە لە دەستدرێژکارانی سەعوودی .
سوپای یەمەن و ئەنسارۆڵڵا ئێوارەێ یەکشەممەیش دوو مووشیکی زەلزالی -١ یان گرتە بنکەو مەتەڕێزی دەستدرێژکارانی سەعوودی لە "جیزان" لە باشووری عەرەبستان دا.
یەکەی مووشەکی یەمەن لە کاتی دەستپێکرانی دەستدرێژی هاوپەیمانی سەعوودی توانیویانە بە متمانە بە خۆ و بە پاڵپشتی دەستەڵاتی پسپۆرانی خۆجێی، سێستێمەکانی مووشەکی پێویستی خۆی نۆژەن بکاتەوە.
عەرەبستان بە پشتگری ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری یەمەنی داوە و ئەم وڵاتە هەژارەی عەرەبی لە ئاسمان و زوەین ودەریا گەمارۆ داوە. شەڕخوازییەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووەتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤ هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوینان یەمەنی .