ئەرتەشی سعوودی لە جیزان لە قوڕ چەقی
ئەرتەشی سعودی شەوی رابردوو بە دوای خۆڕاگریی ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن لە جیزان ، لە باشووری عەرەبستان لە قوڕ چەقی .
بەپێی راپورتی ئیرنا ، هەڵمەتی هێزەکانی سعودیی لە بەرزاییەکانی تویلەق لە جیزان بە خوڕاگریی ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن نوشوستی هێنا .
لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی لەشکەریانی سعوودی لە گەڵ هێزەکانی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن ، ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سعوودی کوژران و بریندار بوون .
هەر لەم پێوەندیەدا ، سەرتیپ شەرەف لوقمان وتەبێژی ئەرتەشی یەمەن گوتی : دوژمن لەبەر هەڵمەتی تایبەتی ئەرتەشی یەمەن سەری لێشێوا و ئەم بابەتە باس لەوە دەکات توانایی هێزە یەمەنیەکان لە حاڵەتی بەرگریەوە گۆڕاوە بۆ هێرشبەریی .
باڵادەستیی لەشکەریی ئەرتەشی یەمەن لە سنوورەکانی باشووری عەرەبستان بە تایبەت جیزان تەواو دیارە .
عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ پەلاماریان کردە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتە هەژارە عەرەبیەیان گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی دا. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان لەیەمەن بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی ملیۆنان یەمەنی.