فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی هەشتا جار " حودەیدە "ی یەمەنیان بۆمباران کرد
سەرچاوەکانی یەمەنی شەوی یەکشەممە ڕاپۆرتیان دا": فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی لەماوەی کاژێرەکانی ڕابردوو فرەتر لە هەشتا جار ناوچەی بەناو کیلومیتری شازدەو شەقامی " خەمسین " وناوچەکانی دەوروبەری ئەوی یان لە حودەیدە لەڕۆژئاوای یەمەن ، بۆمباران کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕێ هەواڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ، پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بۆسەر حودەیدە لە حاڵیکدایە کە لەماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ١١٣ کەس لە هێزەکانی سەربە هاوپەیمانی سەعودی لە هەڵمەتی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە پارێزگەی حودەیدە کوژراون ١٥٦کەسیش بریندار بوونە. پێشتر " محەممەد عەبدولسەلام" وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵای یەمەن لە توئیتر نووسیی: هاوپەیمانی سەعودی بە پێی پەرەی پەلامارەکانی ئاسمانی بۆسەر حودەیدە ، ناتوان لە هەرجۆرە پیشڕەویەک لەم ناوچەیە . هێزەکانی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن هەروەها لە میحوەری هەڵمەتی سنووری جیزان لە باشووری عەرەبستان پەلاماری هێزەکانی سەعودی لە بەرزاییەکانی جەحفان یان پوچەڵ کردەوەو ژمارەیەکی زۆر لەوانیان کوشتن یا بریندار کردن. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی داوەتە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، برینداربوونی دەیان هەزارکەس وئاوارە بوونی ملیۆنان یەمەنی. دەسدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەمبوونی مادەی خواردەمەنی ودەرمانی ڕووبەڕوو کردووە.