کوژران و برینداربوونی زیاتر لە سێ هەزار بەکرێگیراوی عەرەبستانی لە یەمەن
وتەبێژی سوپای یەمەن رۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، لانیکەم سێ هەزار بەکرێگیراوی سەعودی لەماوەی سێزدە رۆژی ڕابردوو لە بەرە جیاجیاکانی یەمەن کوژراون و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرتیپ "یەحیا سەریع" وتی : لە سەرەتای نۆڤمبەرەوە تائێستا ٨٦٧ کەس لە بەکرێگیراوانی دەسدرێژکاری سەعودی لە میحوەرە ئۆپراسیۆنییەکان، کوژراون و دوو هەزار و١٥٠ کەسیش بریندار بوون.
وتەبێژی سوپای یەمەن وتی: لەو هەژمارە، هەزار و٢٢٤ کەس لە میحوەری لێواری رۆژاوایی کوژراون یان بریندار بوون کە لەنێویاندا بیست فەرماندەری باڵاو٣٣ بەکرێگیراوی سودانی بەرچاو دەکەون.
یەحیا سەریع سەبارەت بە خەسار و زیان کەوتن لە چەکئامێرەکانی دەسدرێژکارانیش وتی: لە ماوەی ١٣ رۆژی رابردوودا ١٢٧ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش، ١٨٤ ئۆتۆمبیلی سەربازی و حەوت شۆڤڵ(بۆلدوزەر) لە هەڵمەتی هێزە یەمەنییەکان تێک شکێندراوە.
هێزی بەرگریی سوپا و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆدرانی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لە لایەن رژیمی سەعوودیاوە، تادێ ڕوو لە پەرەو گەشەکردنە.
رژیمی سەعودیاو هاوپەیمانانی تائیستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە(هێنانەسەر دەوری کەسانی وابەستەو بەکرێگیراو).