ئەنساروڵڵای یەمەن: بانگەشەی دەستدرێژکاران سەبارەت بە ئاگربڕ لە حودەیدە، درۆو دەلەسەیە
ئەندامێکی نووسینگەی ڕامیاریی بزاڤی ئەنساروڵڵای یەمەن پێداگری کرد کە باسکردن لە ڕاگیرانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەوڵاتەکەی فێڵ و درۆی دووپاتەیەو ئامانجەکەشی بوارسازکردنە بۆ خولی پێنجەی پەلامار بۆسەر حودەیدەی جێگیر لە ڕۆژاوئای یەمەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی یەمەنی پرێس، محەممەد بەخیتی ئەندامی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە نێو فەیسبووکەکەی دا نووسی : قسەکردن لەبارەی ئەم درۆ دەلەسەیەش ، لێکدانەوە نییە بەڵکوو بەپێی زانیاریگەلێکە کە نیشان دەدەن وڵاتانی دەستدرێژکار ، لەشکر کێشی و تەیارکردنی بەکرێگیراوانیان لە ناوخۆ و دەرەوە بۆ پارێزگەی حودەیدە درێژە پێ دەدەن .
ناوبراو وتیشی: وڵاتانی دەستدرێژکار بۆسەر یەمەن سێ هەزار بەکرێگیراوی سوودانی بۆ بەهێزکردنی جوخەکانی لەسێدارەدانی بەکرێگیراوانێک کە لە بەرەکانی شەڕ هەڵدێن، ناردوووەتە حودەیدە.
بەخیتی بە ئاماژەدان بەمەی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی دوژمنی دەستدرێژکار بۆسەر حودەیدە ڕانەوەستاوە هیواداری دەربڕی کە هاتنە دی سەرکەوتنێکی مەزن لەم شەڕە، هاوکێشەکان بە قازانجی سەروەری و سەربەخۆیی یەمەن، دەگۆڕدرێ.
زەیفوڵڵا شامی ، وتەبێژی دەوڵەتی نەتەوەیی یەمەن بەرلەمە وتی : ئیدیعای هەندێ میدیا سەبارەت بە فەرمانی هاوپەیمانی سعودی بۆ وەستانی پەلامار بۆسەر حودەیدە ، پیلانی دوژمن بۆ کات بە فیڕودان و پەلاماری دووبارەیە.
هاوپەیمانی دەست درێژکاری سعودی لە سێزدەی ژووئەن پەلامارێکی بەربڵاوی بۆ داگیرکردنی بەندەری حودەیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەست پێکردووە.
بەندەری حودەیدە سەرەکی ترین ڕێگەی ناردنی یارمەتی مروڤدۆستانە بۆ یەمەن.