تشرینی دووه‌م 23, 2018 17:42 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لەگەڵ بەرپرسانی یەمەنی لە سەنعا

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ "مەهدی مەشات"ی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ڕامیاریی یەمەن لە سەنعا، سەبارەت بە دواگۆڕانکاریەکانی ئەو وڵاتەو دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی ڕاوێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری ئەلمەنار، "مارتین گریفیتس" نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆکاروباری یەمەن لەگەڵ "مەهدی مەشات" لەبارەی قەدەغەی ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ بەندەری حودەیدەو پێویستیی کرانەوەی بەندەر و فڕۆکەخانەکانی یەمەن بۆ وێنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا، وتووێژی کرد.

"عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی" ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەنیش رۆژی پێنج شەممە لەگەڵ "مارتین گریفیتس" سەبارەت بە پرس و گرفتەکانی خەڵکی یەمەن کە لەبەر دەسدرێژکاریی هاوپەیمانیی سەعوودی تاوی سەندووە، وتووێژی کرد.

گریفیتس رۆژی هەینیی رابردوو لەئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاندبوو، هەوڵ دەدا دانوستانی گرووپ ولایەنە یەمەنییەکان لە سۆئێد، هەتا کۆتایی ئەمساڵی زایینی بەڕێوە بچێ.

وتووێژە سیاسییەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی یەمەن چەندین جار لەبەر تەگەرەنانەوەی عەرەبستانی سەعودی و هاوپەیمانەکانی بەرەوڕووی شکست بووە. عەرەبستان بەداکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠٠٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژیکردنی سەربازی بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانی داوە.

سەرپەیڤ