هاوێژرانی مووشەکی " زەلزاڵ ١"ـی یەمەن بۆ سەر بنکەومەتەڕێزی دەستدرێژکارانی سەعوودی لە نەجران
ئەرتەش و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە وڵامی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر ئەم وڵاتە بە هاویشتنی مووشەکێکی بالێستیکی"زەلزاڵ ١" بنکەو مەتەڕێزی دەستدرێژکارانی سەعوودی لە نزیکی شاری سنووریی "نەجران"ی داوەتە بەر پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی هەواڵدەری مێهر بە گێرانەوە لە ئەلمەسیرە؛ سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند ئەم مووشەکە، بنکەی دەستدرێژکارانی سەعوودی لە سارای "ئەلجاشر" لە نزیکی"نەجران"ی داوەتە بەر پەلامار.
هەر لەم حاڵە دا، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سەعوودی سەرچاوەکانی ئاوی شارومەندانی یەمەنیان لە ناوچەی سنووری "ئەلزۆحا" لە پارێزگای "حۆدەیدە"ـ یەمەن بۆردومان کردووە کە ئەمەش بووەتە هۆی بریندار بوونی چەند کەس لەوانە کچێکی منداڵ.
یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی عەرەبستانی سەعوودیش ماڵ و کێلگەکانی شارومەندانی یەمەنیی لە ناوچەی سنووری "مەنبە" لە ستانی " سەعدە" لە یەمەن دا بە تووندی گوللـەباران کردووە. عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری یەمەنی داوە و پاشان ئەم وڵاتە هەژارە عەرەبیەی داوەتە بەر گەمارۆی ئاسمانی، دەریایی و زەمینی خۆی . شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن بوو بە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤ هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان کەسی دیکە.