راگەیاندنی ئامادەیی یەمەن بۆ بەشداریکردن لە دانوستانەکانی سوید
سەرۆکی ئەنجوومەنی بااڵای سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵای یەمەن ، ئامادەی سەنعای بۆ ئامادەبوون لە دانوستانەکانی داهاتووی ئاشتیی یەمەن کە سەرەتای مانگی دیسامبر لە سوید بەڕێوەدەچێ ، راگەیاند .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، مەهدی مەشات لە لێدوانێکدا بە بۆنەی پەنجاو یەکەمین ساڵهاتی سەربەخۆیی یەمەن ( 30 نوامبر ) گوتی ، وڵاتەکەی ویستی خۆی بۆئاشتی و هەوڵەکانی نێردەی رێکخراوی نەتەوەکان و ئامادەیی شاندی نوێنەرایەتی رێکخراوی نەتەوەکان نیشانداوە و ئامادەیی نوێنەرایەتی خۆی بۆ پەیوەست بوون بە راوێژکاریەکانی ئاشتیی سوید رادەگەیەنێ .
مەشات وێڕای وشداریدان لە حاند مەترسی سەرچاوەگرتوو لە پەرەدان بە بارگرژیی لە یەمەن خوازیاری رێگرتن لە درێژەی خوێنڕشتن و مسۆگەربوونی ئاشتیی لەسەر بنەمای دراوسێیەتی باش و پارێزرانی بەرژەوەندیەکانی یەمەن بوو.
ەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارچی ٢٠١٥ەوە پەلاماری یەمەنی داوە و پاشان ئەم وڵاتە هەژارە عەرەبیەی داوەتە بەر گەمارۆی ئاسمانی، دەریایی و زەمینی خۆی . شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن بوو بە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤ هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان کەسی دیکە.