شکستی پەلاماری دەسدرێژکارانی سەعودی لە بەرەی نەجران
سوپا ولێژنەکانی جەماوەر بە بەرپەرچدانەوەی پەلاماری سەربازانی سەعودی لە بەرەی " نەجران" لە باشووری عەرەبستان ، ژمارەیەکی زۆرلەوانیان کوشتن.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر ، دوابەدوای بەرپەرچدانەوەی دەسدرێژی وپەلاماری دەسدرێژکارانی سەعودی بۆسەر قانیە لە پاڕێزگەی ئەلبیزای یەمەن ژمارەیەکی زۆر لە دەسدرێژکاران لە لایەن سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەنەوە کوژران وبریندار بوون. سەرچاوەکانی نەخۆشخانەیی یەمەنیش لە پەرەی ژماری برینداران وکوژراوانی سیڤیل لە پەلامارەکانی شەوی هەینی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر حودەیدە هەواڵیان دا. هەرلەم حاڵەدا ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ڕۆژی هەینی چوارمالی ئاوەدانیان لە ناوچەی ٢٤ی شارستانی " ئەلمینا"سەربەپارێزگەی حودەیدەیان دایە بەر دەسڕێژ. عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ وە پەلاماریان کردە سەر یەمەن وپاشان ئەم وڵاتە هەژارە عەرەبیەیان گەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی داوە. شەڕنانەوەکانی عەرەبستان لە یەمەن بووە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەوهەڵوەدابوونی ملیۆنان یەمەنی .