درێژەی پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر سەعدەی یەمەن
فڕۆکە جەنگییکانی دەستدرێژکاری سعودی ناوچەگەلێکیان لە پارێزگەی سەعدەی یەمەن داوەتە بەر پەلاماری ئاسمانی بەربڵاو.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە مەسیرە، ناوچەی باقم لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن کەوتوەتە بەر پەلاماری فڕۆکەجەنگییەکانی عەرەبستانی سعودی .
یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی عەرەبستانی سعودی ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش ماڵ و مەزراکانی شارومەندانی یەمەنیان لە ناوچەی سنووری مەنبە لە پارێزگەی سەعدە بە توندی گوللەباران کرد.
لە لایەکی دیکەوە هێزی سوپای یەمەن ئەمڕۆ هەوڵی بەکرێگیراوانی سعودی بۆ دزەکردنە نێو ناوچەی ناتع لە پارێزگەی بەیزای ناکام هێشتەوە و ژومارێک لەوانیان کوشت و بریندار کرد .
ڕۆژی ڕابردووش پەلاماری بەکرێگیراوانی سعودی بۆ سەر ناوچەی قانیە لە پارێزگەی بەیزا بەرەوڕووی بەرەنگار بوونەوەی هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن بووەوە.
عەرەبستان بە داکۆکی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی دووهەزار و پازدە دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و گەماروی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .