کانونی یه‌که‌م 02, 2018 18:51 Asia/Tehran
  • بانگی نە بەرامبەر بە شەڕی یەمەن لەبەردەم باڵوێزخانەی سعودی لە لوبنان

چالاکانی دژە شەڕی لوبنانی و فەلەستینی بو ناڕەزایەتی بەرامبەر درێژەی شەڕ لە یەمەن و تاوانکاری هاوپەیماین سعودی لەبەردەم باڵوێزخانەی سعودی لە بەیرووت کۆبوونەوە و دروشمی نەمان بۆ ئالی سعود و نابۆشەڕ یان بەرز کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئێرنا، چالاکانی کەمپەینی " ئێرە یەمەنە"ئەمڕو یەکشەممە لە هەڵگرتنی  وێنەگەلێک لە منداڵانی لە خاک و خوێن گەوزێندراوی یەمەنی و پارچەنووسگەلێ کە لەسەریان نووسرا بوو " کۆتایی بە شەڕی یەمەن بێنن" و " خوێنرژان شەرمەزار بن" هەویان دا خۆیان بگەیەننە باڵوێزخانەی عەرەبستانی سعودی  لە شەقامی بلیسی بەیرووت.

بەشداران لەم کۆبوونەوە ناڕازیانەیە سەرباری دروشمگەلێک  بۆ ئیدانەکردنی  ڕژێمی سعودی و تاانکاری دەستدرێژکاران بۆسەر یەمەن، کوژرانی  جەمال قاشوقچی ڕۆژنامەنووسی  ڕەخنەگری سعودیشیان ئیدانەکرد.

جەمال قاشوقچی ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری سعودی دووەمی ئوکتوبەر دوای ڕۆیشتن بە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا، بێ سەروشوێن بوون.

ڕژێمی سعودی دوای هەژدە ڕوژ بێ دەنگی و وەدرۆخرانەوە

لە بن گوشری کۆمەڵگەی جیهانی پێداگری کرد کە ناوبراو لە کونسوڵخانەی ئەم وڵاتە کوژراوە.

چالاکانی سیاسی ئامادەبوو لە بەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان ڕەوتی ئاسایی کردنی پێوەندی چەند وڵاتی عەرەبی بە تایبەت ڕژێمی ئالی سعود لەگەڵ ئیسرائیلیان ، خەیانەت بە فەلەستین زانی و داوای کۆتایی دان بەم سیاسەتە سەرشۆڕانەیان کرد.

سەرپەیڤ