کانونی یه‌که‌م 02, 2018 19:37 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی یەمەن : ئەمریکا هۆکاری قەڵاچۆی خەڵکی یەمەن و وەزیرانی  ئەو وڵاتەیە

وەزیری دەرەوەی یەمەن لە سەنعا جەختی کرد ئەمریکا هوکاری قەڵاچۆی خەڵکی یەمەن و کاولکاری ئەو وڵاتە و ڕوودانی خراپترین قەیرانی مرۆیی لە جیهانی هاوچەرخە .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزون بە گێڕانەوە  لە هەواڵدەریی سەبای یەمەن  هشام شەرەف  وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی  ڕزگاریی   نیشتمانی یەمەن  وتەکانی   ماتیو  تولر باڵوێزی  ئەمریکا لە یەمەنی بە نابەرپرسانە  زانی و وتیشی  ئەو وتانە  دیپلوماتیکانە و بەرپرسانە نەبوو .  ماتیو تولر  باڵوێزی  ئەمریکا لە یەمەن  ڕۆژی پێنجشەمەی  ڕابردوو   بە لەبەرچاو نەگرتنی  شەڕی ماڵوێرانکەری ڕژیمی سەعوودی    و هاوپەیمانەکانی  دژی نەتەوەی  یەمەن  بە بڕوای خۆی   ئێرانی تاوانبار کردووە بە تێکدانی  بارودوخ  لە یەمەن .   وەزیری  دەرەوەی یەمەن  لە درێژەی وتەکانی خۆیدا  وتیشی  باڵوێزی ئەمریکا بەو وتانەی  ، خۆی لە فەراموشی داوە  کە هاوپەیمانی    سەعوودی جەنایەتکار و پشتیوانیکراوی  ئەمریکا  لە چوار ساڵ لەمەوبەر  بووەتە هوی  کوشتار و بریندار بوونی   دەیان هەزار یەمەنی  و بە لەناو بردنی هەموو  بارستا ئابووریەکان و ژێرخانەکانی یەمەن بووەتە هۆی   ڕوودانی خراپترین قەیرانی   مرویی  لە جیهان . ەشام شەرەف   هەروەها جەختی کرد   ئەگەر کاربەدەستانی   ئەمریکایی  لە وتەکانی  خویدا لەمەڕ کۆتایی دان بە دەسدرێژی سەربازی بو سەر یەمەن  پێداگر بوون  دەبوایا هاوپەیمانی  دەسدرێژکاری سەعوودی  بە جیدیەتەوە  بخاتە ژێر گوشارەوە  تا دەسدرێژکاریەکەی  ڕابگرێت  و  لاگری  بکردایە  لە هەوڵەکانی  نێردراوی  تایبەتی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  لە بواری  ئلشتی دا . 

سەرپەیڤ