کانونی یه‌که‌م 04, 2018 16:59 Asia/Tehran
  • هەڵمەتی سوپای یەمەن لەدژ دەسدرێژکارانی سەعوودی لە لێوارە رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتە

یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و تۆپخانەی سوپای یەمەن هێرشیان کردەسەر پێگەو بنکەکانی دەسدرێژکارانی سەعودی لە لێوارە رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، یەکەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و یەکەی تۆپخانەی سوپای یەمەن بە هێرش بۆسەر بنکەو بارەگاکانی دەسدرێژکارانی سەعودی لە کیلۆمەتری١٦ی لێوارە رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتە، ژمارێک لە دەسدرێژکارانی سەعوودیان کوشت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، چوار شارومەندی یەمەنی لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆسەر ئۆتۆمبیلێک لە "کتاف"ی سەر بە پارێزگای سەعدە لەباکوری یەمەن کوژران و شەش کەس بریندار بوون.

فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارە سەعودیەکان هەروەها لە نیوەشەوی دوێشەوەوە، ١٢ پەلاماری ئاسمانیان بۆسەر شاری"نێهێم" لە رۆژهەڵاتی سەنعا ئەنجام دا.

عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی٢٠١٥ـەوە دەسدرێژی سەربازی کردۆتەسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ