کانونی یه‌که‌م 09, 2018 09:28 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی یەمەنی : هیچ هێزێکی ئێرانی لە یەمەندا بوونی نیە

وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن لە دانوستانەکانی ئاشتیی ستۆکهۆڵمی سوید رۆژی شەممە وتی بانگەشەی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی لەمەڕ ئامادەبوونی هێزی ئێرانی لە یەمەن بێ بنەمایە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەبدولمەلیک عەجەری هەروەها وێڕای رەتکردنەوەی تۆمەتەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سعودی لەمەڕ ئێرانی بوونی موشەکە هاویژراوەکان بۆ عەرەبستان ، جەختی کردەوە  موشەمە دەکارهاتووەکانی وڵاتەکەی لە شەڕی دژی دەسدرێژکاران تەواو خۆجێیین و لەنێو یەمەندا سازدەکرێن .

هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە سەرەتای هێرشی سەر یەمەن تا ئێستا بە جاران بانگەشەی ئەوەی کردووە کۆماری ئیسلامیی ئێران لەیەمەن بوونی هەیە و چەک و موشەک بۆ ئەم وڵاتە دەنێرێ ، بانگەشەیەک کە بە جاران لە لایەن کاربەدەستانی یەمەنیەوە ڕەتکراوەتەوە .

 کاربەدەستانی یەمەنی بەردەوام جەختیان کردووەتەوە توانایی بەرگریی ئەرتەشی ئەم وڵاتە تەواو خۆجێییە و سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی یەمەن لە لایەن رژێمی سعودیەوە رۆژ بە رۆژ لە حاڵی گەشەدایە .

سەرپەیڤ