سوور نەبوونی عەرەبستان لە وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد : درێژەی پەلامارەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی بۆ سەر ئەو وڵاتە هاوکات لە گەڵ درێژەی وتووێژەکانی ئاشتی لە سوئید نیشاندەری سوور نەبوونی ڕیاز لە و ەدی هاتنی ئاشتیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی ئەلمەسیرە یەحیا سەریع " وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی : پەلاماری هاوپەیمانی دەسدرێژکار بە سەرکردایەتی عەرەبستان ، یارمەتی بە وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە سوئید نادات . چوارەمین خولی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە ڕۆژی پێنجشەمە 6 دیسامبر بە ئامادە بوونی لایەنە یەمەنیەکان هاوڕێ لە گەڵ مارتین گریفیتس نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن لە ئیستکهوڵمی سوئید بۆ ماوەی هەفتەیەک دەسپێکراوە . لە کاتی دەسپێکی وتووێژەکانی ئاشتی یەمەن لە سوئید نە تەنیا پەلاماری سەعوودیەکان و هاوپەیمانەکانی ئەوان بۆ سەر یەمەن کەمتر نەبووەتەوە بە لکوو توندتریش بووەتەوە . فڕوکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی شەوی شەمە ناوچەی فەلەکە ئەلربسەیان لە پارێزگای حودەیدە لە ڕوژئاوای یەمەنیان بوردمان کرد کە لەو ەپلامارەدا لانیکەم 2 کەسی سیڤیل کوژران و 8 کەسیش بریندار بوون .