یەکەمین ساڵوەگەڕی شکستی داعش لە عێراق، پەلاماری واوەسەرزەوینی بۆ سەر داعش
فڕۆکە جەنگییە عێراقییەکان ڕۆژی ڕابردوو (١١ دیسەمبەر) هەڵیانکووتایە سەر دوو بنکەی سەربە تاقمی ترۆریستی داعش لە ستانی دەیرۆزووری سوریا دا کە دوابە دوای ئەم پەلامارانە دەیان کەس لە سەرکردەکان و ئەندامانیی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە کوژران و بریندار بوون.
پالاماری ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییە عێراقییەکان لە یەکەمین ساڵوەگەڕی شکستی داعش لە عێراق ئەنجام دراوە. ڕۆژی دەهەمی دیسەمبەر لە ڕۆژ ژمێری عێراق وەک ڕۆژی "ئازادی تۆکمەو تەواوی عێراق لە بوونی داعش" ناودێر کراوە. داعش لە ژوئەنی ٢٠١٤ بە هۆی خەیانەتیی هۆکارانی نێو خۆیی وپشتگریی ژمارێک لە وڵاتانی بیانی چووە نێو خاکی عێراق و لە درێژەی پەلامارەکانی دا سێ یەکی خاکی ئەم وڵاتەی داگیر کرد.
ئامادەبوونی داعش لە عێراق سێ ساڵ ونیوی خایاند، بەڵام ئاسەواری ئەم ئامادەبوونە هیچکات لە بیر و زەینی خەڵکی عێراق ناسردرێتەوە. لە درێژەی بوونی "دێوەزمەی" داعش لە عێراق هەزاران کەس لە خەڵکیی ئەم وڵاتە کوژران و بریندار بوون و بەملوێنان عێراقیش ئاوارە بوون. جگە لەمەیش ، ئافرەتانێکی زۆر کەوتنە بەر دەسدرێژی، ژێرخانەکانیی ژیانی خەڵک بە تایبەت لە کەرتی کشت و کاڵ لە تێکداڕمان وبە گشتی داڕشتەکانی سیاسی، ئابووری ، کۆمەڵایەتی و کەلتوری عێراق لە ناو چوون. بێ گومان ئەگەر فەتوای مێژوویی مەرجەعییەت و یارمەتییەکانیی کۆماری ئیسلامی ئێران نەبووایە، داعش هێشتایش لە عێراق دابوو.دوای داگیر کرانی بەشگەلێکی زۆر لە خاکی عێراق ، شێخ مەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی ، مەرجەعی باڵای شیعەکانیی عێراق لە خوتبەکانیی نوێژی جۆمعەی کەربەلا دا گوتی: "فەرز و واجیبە شارومەندانێک کە پێیان دەکرێ چەک هەڵبگرن لە وڵات، نەتەوە و بەها پیرۆزەکانیان بەرەڤانی بکەن و و داوخوازانە بۆ ئەم ئامانجە پیرۆزە بڕۆنە ڕیزی هێزە ئاسایشتییەکان".
بەڵام بە دوای ساڵێک تێپەڕین بە سەر شکستی داعش لە عێراق شایەتەکانی مەیدانی و ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی دەنگ وباس دەلێن ڕێکخراوی داعش لە عێراق لە ناو چووە و دەوڵەتی داعشی لەم وڵاتە دا نییە ، بەڵام پاشماوەکانی داعشی هێشتایش لە جۆگرافیای عێراق دان."مایکل نایتێس" کارناسیی مەسەلەکانی عێراق لە دامەزراوەی "ڕۆژهەڵاتی نزیک" لە واشنگتۆن لەم بارەوە دەلێت: داعشییەکان لە دەست دانیی ئەو شارانە وا لە عێراق لە دەستیان دا بوو وەک لە دەست دانیی یەکێ لە ناوچە جۆر بە جۆرەکانیان لە ڕێبازی شەڕی درێژخایەنی خۆیان دەزانن و وەک کۆتایی ئۆپەراسیۆنیی خۆیان سەیری ناکەن بەڵکوو تەنیا وەک چالاکییەک دەزانن لە پێناو قۆناخی تازەی ئۆپەراسیۆنەکانیی خۆیان .
هەر بۆیە دەوڵەت و سوپای عێراق بەم کۆبەندییە گەییشتوون کە بۆ لە ناو بردن و یان لانیکەم لاواز کردنی توانایی داعش بۆ گەڕانەوەیان بۆ عێراق دەبێ لە دژی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە دەرەوەی ئەم وڵاتە و بەتایبەت لە خاکی سوریا شەڕ بکەن . لە ڕاستی دا ، کردەوەی ڕۆژی ڕابردووی فڕۆکە جەنگییە عێراقییەکان لە مەڕ پەلامار دانیی بنکە و مۆڵگەکانی داعش لە خاکی سوریا دەتوانین وەک "پەلاماری واوە سەرزەوینی" عێراق بۆ سەر داعش بەمەبەستی لە ناوبردنیی توانایی گەڕانەوەی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە بزانین.