لەقاودرانی تاوانکارییەکانی عەرەبستان لەلایەن وتووێژکارانی یەمەنی
شاندی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن لە پەراوێزی وتووێژەکانی سوید، وێنەی تاوانکاری هاوپەیمانی سعودییان لە یەمەن لەنێوان باڵوێزان و نوێنەرانی وڵاتان، دابەش کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی مەسیرە، محەممەد عەبدوسەلام ڕۆژی هەینی لە سوید وتی : ئەم وێنەگەلە داگری زۆرتر لە هەزار وێنە و بروشوورە لە تاوانکاری هاوپەیمانی سعودی کە سەرباری تاوانکارییەکانی عەرەبستان، هاوکاری تیرۆریستانی قاعیدە و داعش لەگەڵ دەستدرێژکارانی سعودی نیشان دەدەن .
عەبدوسەلام وتیشی : شاندی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن لەم وتووێژانە لەسەر هۆگری خویان بۆ تێپەڕ بوون لە قەیرانی ئێستا و گەیشتن بە قۆناخی نوێ پێداگری کرد و هەروەها وتی کە بۆ ئاشتی هاتوونەتە سوید نە بۆ تەسلیم بوون .
شاندی ڕزگاری نەتەوەیی یەمەن پێکهاتوو لەڕێبەرانێک لە بزووتنەوەی جەماوەری ئەنساروڵڵا دوای کۆتایی وتووێژەکانی سوید ئەمڕۆ هەینی گەڕانەوە بۆ سەنعای پێتەختی یەمەن.
وتووێژی یەک حەوتەیی لەنێوان شاندی ڕزگاری نەتەوەیی نوێنەرانی دەوڵەتی دەست لەکارکشاوە بە چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی پێنج شەممە بووە هۆی ڕێککەوتنی دوو لایەن لەسەر وەستانی شەڕ لە شاری تەعز ، کشانەوەی هێزی سەربازی دوو لایەن لە بەندەری حودەیدە لە ماوەی چواردە ڕۆژ، ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و گۆڕینەوەی دیلەکان.