UN: یەمەن روبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی جیهانە
جێگری سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری مرۆدۆستانە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشدا لە بارەی یەمەن گوتی یەمەن رووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی جیهانە .
بەپێی راپۆرتی سەرلەبەیانی شەممەی هەواڵدەری سەداوسیما ، مارک لۆکۆک بە ئاماژە بەوەی کە زۆر بنەماڵەی یەمەنی بێ هیچ سەرپەنایەک درێژە بە ژیان ئەدەن ، جەختی کردەوە بە ملوێنان کەس لەم وڵاتەدا تووشی بەد خۆراکی قورسن .
رێکخەری کاروباری مرۆیی رێکخراوی نەتەوەکان لە یەمەنیش وشداری دا درێژەی شەڕ لە یەمەن دەبێتە هۆی قاتی و قڕی لەم وڵاتەدا .
لیز گراندی جەختی کردەوە ئەگەر شەڕی یەمەن رانەگیرێ گەورەترین قاتیی سەدە ڕووئەدات .
عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.
شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم وڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات. ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەم بوونی توندی خۆراک ، داوودەرمان و تەشەنە سەندنی نەخۆشیگەلی پەتای وەک کۆلێراو ملەخڕەدا بەرەوڕووە.