کانونی یه‌که‌م 16, 2018 16:39 Asia/Tehran
  • چوار کوژراو له درێژەی پەلاماری هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن

لە پەلاماری هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەن لە دوو ڕۆژی ڕابردوو، چوار کەس لەوان دوو منداڵ کوژران و ژوماێکیش بریندار بوون .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعالەم،  بەکرێگیراوانی سعودی  هەروەها بە پەلاماری تۆپخانەیی و بە هاوەن ، ناوچە جۆربەجۆرەکانی یەمەنیان داوەتە بەر پەلامار  . 

درێژەی پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر یەمەن لەحاڵێکدایە کە نوێنەرانی دەوڵەتی ڕزگاری نەتەوەیی و دەوڵەتی دەست لەکارکشاوەی یەمەن  لە خولی چوارەم وتووێژی  ئاشتی لە ستکهلمی پێتەختی سوید بە چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان، سەبارەت بە ئاگربڕ ، ڕێککەوتن  . 

بەوتەی یەحیا سەریع  وتەبێژی ڕەسمی هێزی چەکداری یەمەن، هاوپەیمانی  دەستدرێژکاری سعودی لە بیست و چوار کاتژمێری  یەکەمی دوای  کۆتایی وتووێژەکانی سوید، بیست و یەک  پەلاماری ئاسمانی هاوڕێ لەگەڵ  بوردومانی توندی تۆپخانەیی لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن  ئەنجام دا  کە بنپێکرانی یاساکان لە سوید سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەسە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە.

شەڕهەڵایساندنی عەرەبستان لە یەمەن کوژرانی پتر لە دەیان هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و هەڵوەدا بوونی ژمارەیەکی زۆری یەمەنییەکانی لێ کەوتووەتەوە. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە داخرانی بوارگەکانی یەمەن ئەم و ڵاتەی لەگەڵ قەیرانی مرۆڤی دا بەرەوڕوو کردووەتە، بە جۆرێک کە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان باسی ئەوەیان کردووە کە لە هەر دە خولەکێک دا منداڵێکی یەمەنی لە بەر باری خراپی خواردن و نەخۆشیی گیانی خۆی لە دەست دەدات. ئەم وڵاتە ئێستاکە لەگەڵ کەم بوونی توندی خۆراک ، داوودەرمان و تەشەنە سەندنی نەخۆشیگەلی پەتای وەک کۆلێراو ملەخڕەدا بەرەوڕووە.

 

سەرپەیڤ