کانونی یه‌که‌م 18, 2018 15:57 Asia/Tehran
  • فڕینی فڕۆکە شەڕکەرە سەعوودیەکان  بەسەر ئاسمانی حودەیدەی یەمەن دوای ڕاگەیندرانی ئاگربڕ

سەرچاوە یەمەنیەکان باسیان کرد لە فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی بەسەر ئاسمانی شاری حودەیدەی یەمەن تەنیا چەن کاژێر دوای ڕاگەیندرانی ئاگربڕ لەو ناوچەیە

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کاناڵی ئەلمەسیرە ئەو کارەی عەرەبستان کە پێشێلکەری ڕێکەوتنی  ئیستکهۆڵم دێتە ئەژمار لە حاڵێکدایە کە ڕێکخروی نەتەوەکان لە سەرلەبەیانی  ئەمڕۆ سێشەمە دەسپێکی ڕێککەوتن و دامەزراندنی ئاگربڕیان ڕاگەیاندووە بەڵام کردەوەکانی دەسدرێژکارانە و هاندەرانەی دەسدرێژکاران نیشان ئەدات ئەوان وەکوو خولەکانی  ڕابڕدوو پێبەندی هیچکام لە بەڵێنەکانیان نین .بە دوای ڕێککەوتنی ئەم دواییەی   وتووێژەکانی یەمەن  کە لە 6 دیسامبر لە ئیستکهۆڵمی پێتەختی  سوئید و بە چاودێری   ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە چوو لایەنە تێکهەڵچووەکان ڕەزامەندی خۆیان لە گەڵ ئاگر بڕ لە پارێزگا و شاری حودەیدە ڕاگەیاند . بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە  ئەنجومەنی ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان بە   دوای   بەرنووسی  بڕیارنامەیەکە  کە داوا   لە ئانتونیو گوترێش  سکرتێری گشتیی  ڕێکخراوی   نەتەوەکان  دەکات  تا کۆتایی  ئەم ساڵی زایینی  لەسەر چۆنیەتی  چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕی حودەیدەی یەمەن  ڕادەستی بکات  .

سەرپەیڤ