هشداری دانی پزیشکانی بێ سنوور سەبارەت بە نیزامی تەندوروستی وسەلامەتی یەمەن
ڕ ێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور وشداری دا ، نیزامی تەندوروستی و سەلامەتی وڵاتی یەمەن بەتەواوی تێک چووە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرەنسا، کارولین سگن، ئەندامێکی باڵای ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێک دا لە بنکەی ئەم ڕێکخراوە نادەوڵەتییە پێداگری کرد: یەمەن هێشتا لە ڕەوشی هەژاری و برسیەتی دانییە بەڵام بەروڕووی کەمخۆراکی و تێکچوونی نیزامی تەندوروستی و دەرمانە.
کارولین سگن کە شەوی چوارشەممە لە یەمەن گەڕاوەتەوە لەم پرێس کۆنفرانسە دا وتی : ڕووخانی تۆکمەوتەواوی نیزامی تەندوروستی و دەرمان و هەروەها نیزامی ئابووری ئەم وڵاتە هۆی سەرەکی قەیرانی مرۆیی ئێستا لە یەمەنە کە ئاڵۆزترین قەیران لە جیهان دێتە ئەژمار .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە چواردە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.