یەک ملوێن کریکاری بیانی عەرەبستانیان بە جێ هێشت
میدیاکانی ڕۆژاوایی ڕایانگەیاند: لەبەر گرفتی ئابووریی عەرەبستان، یەک ملوێن کرێکاری بیانی ئەم وڵاتەیان بە جێ هێشت .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون بە گێڕانەوە لە گۆڤاری بەریتانی ئێکونومیست، لەبەر گرفتی ئابووری کۆمپانییەکانی عەرەبستانی ، سەپاندنی باجی زیاتر و بێ توانایی لە دانی مافی کرێکاران ، نیزیکەی یەک ملوێن کرێکاری بیانی عەرەبستانیان بەجێ هێشت.
بەپێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی تەمینی ئیجتماعی عەرەبستان، نرخی بێکاری سەتی دوازدە و هەشت لەم وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی کاربەدەستانی سعودی ، بەکارگرتنی هێزی کاری نێوخۆیی لە دەستوری کار دانێن.
هەشت ملوێن کرێکاری بیانی لە عەرەبستان خەریکی کارن . دەوڵەتی عەرەبستان لەسەرەتای ساڵی 2018 لەهەر کرێاری بیانی هەشتا هەتا 106 دولار لەمانگ باج وەردەگرن.
لێکۆلەرانی ئابووری، چوونەدەری کرێکارانی بیانی لە عەرەبستانی لەبەر سیاسەتی دەستپێوەگرتنی ئابووری ریاز و پەرەی خەرجی مانەوە لەم وڵاتە ڕاگەیاندووە.
عەرەبستان سەرباری خەرج و بەرجی زۆری خۆش ڕابواردنی شازادەکانی سعودی ، دانی مزومووچەی تیرۆریستانی بەکرێگیراو لە سوریا و ئێراق لە مارسی 2015 تائێستا بە خەرجی پارەی سەرسووڕهێنەر، یمەنی داوەتە بەرپەلاماری هەمەلایەنە کە ئەم کارە خەرجی زۆری بۆ ئەو وڵاتە بە دواوە بووە .