سەفەری ڕۆحانی بۆ تورکیا؛ وەرزێکی نوێ بۆ پەرەی هاوکارییەکانی ستراتژیک
"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئێوارەێ چوار شەممە لە سەرووی وەڤدێکی پایەبەرزی سیاسی و ئابووری لە وڵامیی بانگێشتنی "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" هاوتای تورکیایی خۆی ، سەردانیی ئانکارای کرد.
بەڕێوە چوونی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ستراتژیکی ئێران و تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات لە گرنگترین بەرنامەکانی ئەم سەفەرەیە. پێوەندییەکانی ئێران و تورکیا لە ساڵانی ئەمدواییە بەردەوام ڕوو لە پەرە بووە.
بیرۆکەی پێکهینانی ئەنجوومەنی باڵای پێوەندییە ستراتژیکەکانی ئێران و تورکیایش ئاکامیی یەکەم سەفەری ڕۆحانی بۆ تورکیا بوو کە بە گوێرەی ئەو سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات پێوەندی ٣٠ ملیار دۆڵاڕییان کردە ئامانجی خۆیان.
تا بە ئێستا چوار خولی دانیشتنی ئەنجوومەنی باڵای هاوکارییە ستراتژیکەکانی ئێران و تورکیا لە تەشکی دیداری سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بەڕێوە چووە و ڕێککەوتنگەلێکی گرنگ دەستکەوتووە.
پێنجەمین خولی دانیشتنی ئەنجوومەنی باڵای هاوکارییە ستراتژیکەکانیی ئێران و تورکیا یش هەر ئێستا لە کەشێکی باش لە پێوەندییەکانیی دوو وڵات بە لەونێک تەشکی گرتووە کە ئاستی چاوەڕوانییەکانیی دوو وڵات لە پێوەندییەکانیاندا بەرزتر بۆتەوە .
"ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێوە چوونیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکارییەکانی ستراتژیکی ئێران و تورکیای وەک دەرفەتێکی شاژ زانیی بۆ پەرە و هێزمەندکردنەوەی هاوکارییەکان و پشتگری لە چالاکڤانانی ئابووری دوو وڵات و گوتوویەتی : پەرەی پێوەندی لەگەڵ ئێران بۆ تورکیا گرنگایەتی ستراتژیکی هەیە .
بێ گومان گرنگایەتی پەرەی هاوکارییە ستراتژیکەکان لە نێوان دوو وڵات کەمتر لە هاوڕەوتییەکانی سیاسی نییە. بەدی هێنانی پەیمانەکانی دراڤی و بانکی لە گرنگترین کردەوەگەلێکە کە لە لایەن سەرانی دوو وڵات جەختی لە سەر کراوە. ئەردوغان، لەم بوارە جەختیکردووە کە بەکار گرتنی پارەی نیشتمانی لە ئاڵووێڕە ئابوورییەکان بۆ دوو ولات یەکجار گرنگە و دەتوانێ لە هاوکارییەئابوورییەکانی تاران- ئانکارا گۆڕانێکی ئەرێنی بەدی بێنێت.
لە بارودۆخی ئێستا کە سیاسەتە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا و بایکۆتە ئابوورییەکان بووەتە ئامرازی گوشار دژی ئێران؛ تورکیا و ڕوسیا، تەبایی و هاوبیرو ڕایی لە بابەت و مەسەلە جۆر بە جۆرەکان ڕۆڵێکی گرنگی لە پەرەی پێوەندییەکان و هاوکارییە ناوچەییەکان دا هەیە .سەفەری ڕۆحانی بۆ تورکیا و بەڕێوە چوونیی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای هاوکارییەکانی ستراتژیکی تاران- ئانکارا لەم ڕەوتە دەرفەتێکی گرنگە بۆ دەستڕاگەییشتن بە ئامانجە بەرچاوەکان لە پێوەندیی و هاوکارییەکانی دوو وڵات دا.