بوردومانی شاری ئەلغیلی یەمەن بە ھۆی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودییەوە
فڕۆکەشەڕکەرە دەست درێژکارەکانی سەعودی لە درێژەی تاوانکارییەکانیان دژی شارونەندانی یەمەنی، شاری ئەلغیل لە پارێزگای جوفی باکووری یەمەنیان بوردومان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلمەسیرەی یەمەن،ھێزە سنووربەزێنەکانی سەعودی ھەروەھا گوندی زەعفەران لە شانزە کیلومەتریی شاری ئەلحالیی پارێزگای حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەنیان بوردومان کرد.
یەکەی تۆپخانەی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش لە وەڵامی دڕندەکارییەکانی دەست درێژکاران، مۆڵگەی لەشکریانی سەعودی و بەکرێگیراوە سودانییەکانی ئەم ڕژێمەیان لە ناوچەی ئەلحەسیرە لە جیزانی باشووری عەرەبستان بوردومان کرد.
بەردەوامیی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیمانیی سنووربەزێنی سەعودی لە یەمەن لە ھەل و مەرجێکدایە کە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢١ی دیسامبەری ٢٠١٨ ڕەزامەند بوو بە جێگیر کرانی شاندی چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕی سەربە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە حودعیدەی یەمەن و بڕیارنامەی ٢٤٥١ی بۆ پشتگری کردن لە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە بەندەرە گرینگەکانی ئەم وڵاتە پەسەند کرد.
ھەر لەم حاڵەدا کونسولخانەی کاروباری پەناخوازانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ٤٠٠ کەس لە ئەنجامی توش بوون بە نەخۆشیی کۆلێراو ٢٩٥ ھەزار کەسیش ھەر بەنخۆشییەکەی لەوجۆرە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە یەمەن گیانی خۆیانیان لە دەست داوە.
داڕووخانی بەشی تەندروستی و پاکپارێزی و ئەو زەبرەی کە لە ئەنجامی شاڵاوە بەردەوامەکانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە دامەزراوەکانی ئاوی خواردن و تەندروستیی گشتیی یەمەن کەوتووە بووەتە ھۆی تەشەنە سەندنی نەخۆشیی جۆربەجۆر لەوانە کۆلێرا کە ئەمەش ژیانی ملوێنان یەمەنیی خستووەتە مەترسییەوە.
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.