پێداگریی یەمەن لە سەر وەڵامدانەوەی ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک بۆ سەر ئاوە ناوچەییەکانی ئەم وڵاتە
وتەبێژی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گەڵاڵەی سەعودیی دامەزراندنی میکانیزمی دەریای سوور ، بە سەر وەڵامدانەوەی لێبڕاوانەی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن بە ھەرچەشنە دەست درێژکارییەکی دوژمن بۆ سەر ئاوە ناوچەییەکانی ئەم وڵاتە پێی داگرت.
١٢ی دیسامبەر دانیشتنێک بە میوانداریەتیی ڕیاز و بە ئامادە بوونی نوێنەرانی دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن، عەرەبستان ، میسر، سودان ، سۆمالی، ئەردەن و جیبوتی بۆ ڕێککەوتن لە سەر دامەزرانی میکانیزمێک بۆ دەریای سوور بەڕێوە چوو.
یەحیا سەریع وتەبێژی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ئەمڕۆ پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لوبنانی ئەلئەخبار گەڵاڵەی دامەزرانی میکانیزمێک بۆ دەریای سووری بە پیلانێکی تازە ناوبردو بە جێگای گومانی زانی و وتی: دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن لە بەرامبەر ئەم پیلانەدا کە سێرەی بۆ یەمەن و مافی ئەم وڵاتە لەمەڕ خودانەتیی ئاوەکانی ناوچەکە گرتووە، دەستەوەستان دانانیشێت.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە پەلەقاژەکانی پێشووی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە مەڕ گوڕینەوەی دەریای سوور بە گۆڕەپانی پێکدادان، وتیشی: ھێزی دەریایی یەمەن بە سەرنجدانی تواناییەکانی و لە وەڵامی ھەرچەشنە تەماحێک، دوژمن تووشی حەپەسان دەکات.