کانونی یه‌که‌م 30, 2018 10:49 Asia/Tehran
  • زیانی قورسی سعودیەکان لە پارێزگەی حەججەی یەمەن

لە هەڵمەتی رۆژی شەممەی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن لە پارێزگەی حەججەی باکووری رۆژاوای ئەم وڵاتە ، 120 بەکرێگیراوی سعودی کوژران و بریندار بوون .

ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن هەروەها رۆژی شەممە هاوکات  سێ هەڵمەتی موشەکیی ، تۆپخانەیی و پەهپادیان لە باشووری یەمەن ئەنجامدا .

 پەلامارەکانی موشەکی و تۆپخانەیی و پەهپادیی ئەم رۆژانەی یەمەن لە وڵامی پێشێلکردنی رێککەوتنەکانی سوید و پێبەند نەبوونی هاوپەمانیی دەسدرێژکاری سعودی بە ئاگربەس لە حودەیدەی رۆژاوای یەمەن ئەنجام دەبێ .

 یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی رابردوو رایگەیاند ، هاوکات لە گەڵ جێبەجێ بوونی قۆناغی یەکەمی دامەزرانی ئاگربەس لە حودەیدە ، هاویەیمانیی سعودی 53 جار ئاگربەسی بەزاندووە .

 ئاگربەسی رێککەوتن لەسەر کراو لە سوید لە نێوان گروپە یەمەنیەکان لە سەرلەبەیانیی سێشەممە 18 ی دیسامبرەوە لە شاری بەندەریی حودەیدە دەستپێبووە .

بەندەری حودەیدە سەرەکیترین رێگەی ناردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ یەمەنە .

سەرپەیڤ