کوژرانی ژمارێک دەسدرێژکاری سەعودی لە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای یەمەن
سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە دوو ئۆپراسیۆنی جیاجیا لە پارێزگاکانی "جیزان" و"حجە" ژمارێک چەکدار و بەکرێگیراوی سەعوودیان کوشت.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ پێنج شەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، قەناسەچیانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە وەڵامدانەوە بەپەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودی بۆسەر ئەو وڵاتە بەکردنە ئامانجی پێگەی سەربازانی عەرەبستان لەناوچەی "الستلە" لە "جیزان" هەڵکەوتوو لەباشووری عەرەبستان، دوو کەس لە بەکرێگیراوانی سەعودیان کوشت.
لە پارێزگای حەججە، لە رۆژاوای یەمەنیش قەناسەچیانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سێ سەربازی بەکرێگیراوی سودانیان لە باکوری سارای "میدی" پێکا.
لەهەمان کاتدا، فڕۆکە جەنگییە دەسدرێژکارە سەعودیەکان چوار جار شاری "الظاهر" لە پارێزگای سەعدە لەباکوری یەمەنیان بۆردومان کرد.
سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی یەمەن لە ساڵی٢٠١٨دا چل و دوو فڕۆکەی دەسدرێژکارانی لەناوچە سنوریی، ناوخۆ ولێوارە رۆژاواییەکانی ئەو وڵاتە خستووەتە خوارەوە.
عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کردووە بە دەسدرێژکاریی سەربازی بۆ سەر یەمەن و ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی وئاسمانیی داوە.