کوژران و برینداربوونی دەیان سەربازی سەعوودی و بەکرێگیراو لە یەک مانگی ڕابردوودا لە یەمەن
دەیان بەکرێگیراو و سەربازی سوپای عەرەبستان لە ئۆپراسیۆنی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە یەک مانگی ڕابردووی زایینی (دیسەمبەری٢٠١٨) ، کوژراون یان بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سوپای یەمەن ڕۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند؛ هێزە یەمەنییەکان لە مانگی ڕابردووی زایینی (دیسەمبەری٢٠١٨) زیاتر لە هەزار و ٦٠٠ ئۆپراسیۆنیان لەدژ هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی لە یەمەن ئەنجام داوە.
لەو ئۆپراسیۆنانەدا، لانیکەم شەست و حەوت سەربازی سەعودی، یازدە سودانی و ئەفسەرێکی کوەیتی کوژراون یان بریندار بوون.
هەروەها هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن، بیست و دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی و فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی شۆڤاریی ئەو هاوپەیمانییەیان تێکشکاند.
توانای بەرگریی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەو وڵاتە لەلایەن رژیمی سەعودیا، تادێ زیاتر گەشە دەکا.
عەرەبستان بە پاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی٢٠١٥ـەوە دەستی داوەتە دەسدرێژکاریی سەربازیی بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی داوە.