کانونی دوھەم 04, 2019 17:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی دە بەکرێگیراوی ئیماراتی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی یەمەن

سەرچاوە هەواڵییەکان ڕایانگەیاند، لانیکەم دە بەکرێگیراوی ئیماراتی لە تێکهەڵچوونی نێوان میلیشیاکانی جێی داکۆکیی ئەو وڵاتە لەگەڵ هۆزەکانی پارێزگای "شەبوە" لەباشوری ڕۆژهەڵاتی یەمەن، کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرچاوە خۆجێیەکانی یەمەن ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیماراتیش لەو تێکهەڵچوونەدا هاوبەش بوون.

بەبڕوای شرۆڤەکاران، جم و جۆڵەکانی ئیمارات و میلیشیاکان سەربە ئەبووزەبی لەباشوری یەمەن لەپێناو ئامانجی بەرزەفڕانەی ئیمارات، بەمەبەستی داگیرکردنی ناوچە خاوەن نەوتەکان لە پارێزگا باشوریەکانی یەمەن ئەنجام دەگرێ.

لەهەمان کاتدا، ئیمارات پێنجی مای٢٠١٨ دوورگەی ستراتژیکی "سۆقۆترا" ی یەمەنی داگیرکردو ئەوەش کێشەی قووڵی نایەوە لەنێوان ئەبووزەبی و "عەبد ڕەببە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن و هاوپەیمانی سەعودییەکان.

شەڕخوازیی عەرەبستان وئیمارات بەیارمەتی ئەمریکا لە یەمەن بەبیانووی گەڕاندنەوەی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، لەمارسی٢٠١٥وە تائێستا کوژران و برینداربوونی دەیان هەزار یەمەنی لێکەوتووەتەوەو ئەو وڵاتەی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک، دەرمان و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کولێرا کردووە.

هاوڕەوت بوون وهاوبەشیی بەرفراوانی ئیمارات لەگەڵ عەرەبستان لە شەڕی دژ بەیەمەن، بەکردەوە جۆرێک ڕکابەریی لەنێوان ئیمارات و عەرەبستاندا دروست کردووە لەبارەی ئەو ناوچانەی یەمەن کە دزەیان تێداکردووە.

سەرپەیڤ